12 ئامێری بیرهەڵکەندن رادەستی وەزارەتی کشتوکاڵ کران
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا 12 ئامێری بیرهەڵکەندن لە سنووری ئیدارەی سۆران دەستیانبەسەردا گیراوە و نادرێتەوە بە خاوەنەکانیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.7.2023، ئەو 12 ئامێرە رادەستی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم کران.
عەقید ئەمیر خۆشەوی، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران بە 965ـی وت، خاوەنی ئامێرەکان و ئەو هاوڵاتیانەی بیریان لێداوە، رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی سۆران، یەک ئامێری بیرهەڵکەندن دەستی بەسەردا گیراوە، ئەو 11 ئامێرەی دیکە لە ساڵی 2022 دەستیانبەسەردا گیراوە.
سۆران، رۆژانە پێویستی بە چوار هەزار مەتر سێجا ئاو هەیە، بەڵام ئێستا تەنیا سێ هەزار مەتر سێجا ئاو بەردەستە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکان کە هاوڵاتیان پەنا دەبەنە بەر هەڵکەندنی بیر.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر