پارە بۆ پەرژینکردنی شوێنەواری قەرە ئۆغڵان دابینکرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
شوێنەواری قەرە ئۆغڵان لە شاری کفری پەرژین دەکرێت، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رەزامەندی داوە لەسەر دابینکردنی بودجە بۆی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.7.2023، ساڵح محەمەد جێگری بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە 964ـی وت، دەیانەوێت بەو پەرژینە شوێنەوارەکە لە دەستی تێکدەر بپارێزن.
رووبەری شوێنەواری قەرە ئۆغڵان نزیکەی دوو هەزار مەترە، بە وتەی جێگری بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان، ئەو پەرژینەی کە دەکرێت نزیکەی 40 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.
شوێنەواری قەرە ئۆغڵان ژمارەیەک کەلاوە لەخۆدەگرێت، کە زۆربەیان بە بەرد و گەچ دروستکراون و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشووریەکان و ئەشکانیەکان، کە هەزاران ساڵ پێش ئێستا ژیاون.