بەبێ ئاگاداری خۆیان یاریگەكەیان دراوە بە وەبەرهێنەر

964+
كاروان ساڵحی – کەرکوک

یاریزانان و دەستەی کارگێڕیی یەنای سەورە لە کەرکوک، گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام دا، دەڵێن بەبێ ئاگاداری خۆیان، وەبەرهێنێک هاتووە یاریگەکەیان لێ تێکدەدات.

گردبوونەوەکە یانەی سەورە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامدرا، ئەوان دەڵێن ئەوە هەنگاوی یەکەمە، ئەگەر نەیەن بەدەم داواکاریەکەیان، شەقامی بەردەم یاریگەکە دەگرن.

یانەی وەرزشی سەورە لە ساڵی 1954 دامەزراوە، سەرەتا ناوی یانەی فەیسەڵیە بوو، لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسم ناوی گۆڕا بۆ یانەی سەورە.

فازڵ ئەسوەد، سەرۆكی یانەی وەرزشی سەورە بە 964-ی وت، بە پێی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق و وەبەرهێن، دەبوو سەرەتا گۆڕەپانەکە نۆژەن بکرێتەوە، دواتر دەبوو چەند هۆڵێکی وەرزشی و ئیدارە دروست بکات، بەڵام بە پێچەوانەوە یاریگەی فوتساڵ و مەلەوانگەی روخاند و کردی بە دوکان.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی