مادەی هۆشبەریان پێگیراوە

لە هەولێر ژمارەیەک بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە هەولێر ئەندامانی چەند باندێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.7.2023، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، چوار کەس لە کاتی فرۆشتن و دابەشکردنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران، کە ئەندامی چەند باندێکی جیاوازن.

لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانە، حەشیش، کریستاڵ و هێرۆین گیراوە.

بە پێی ئامارەکانی چاکسازی هەرێم، کە بە 964ـی داوە، لەم ساڵدا هەزار و 27 کەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە 431 کەسیان بازرگانن و 596 کەسیان بەکارهێنەرن.