کارمەندێک لەنێو کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت سەرقاڵی کارکردنە. وێنە:رۆیتەرز
سێ مانگە نرخی نەوت هێندە بەرز نەبووە
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی بازاڕی نەوتی جیهانی، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی برێنت لە بەرزیدایە، هەر بەرمیلێکی 83 دۆلار و 80 سەنت دەکات.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بریتیە لە 79 دۆلار و 77 سەنت.
بەگوێرەی داتاکان، سێ مانگ زیاترە نرخی نەوت ئەوەندە بەرز نەبووە، کۆتا جار رۆژی 18ـی ئایاری ئەمساڵ بووە لەو نرخەدا بیندراوە.
شیکەرەوەکانی بواری وزە ئاماژە بەوە دەکەن، زۆربوونی خواست لەسەر نەوت هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە، بەڵام چاوەڕوان ناکەن زۆر زیاتر بەرزببێتەوە.