سەنتەری ئۆتیزمی بازیان چاوەڕوانی دامەزراندنی کارمەندە

964+

پێشەوا محەمەد

بینای سەنتەری ئۆتیزمی بازیان تەواو بووە و چاوەڕێی دامەزراندنی کارمەندە بۆ کردنەوەی.

ناوی 30 کەس لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە نێردراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و چاوەڕێی گەڕانەوەی فەرمانەکانیانن بۆ دامەزراندنیان بۆ سەنتەرەکە.

لە 1.8.2023 راهێنان بەو کەسانە دەکرێت بۆ ئەوەی تا کاتی گەڕانەوەی ناوەکانیان ئامادە بن و لە سەنتەرەکەدا دەوام بکەن.

“بیناکە پێویستییەکانی دابین نەکراون و بە نووسراوێک داوامان لە وەزارەتی دارایی کردووە بوودجە تەرخان بکات تا کەلوپەل و پێویستییەکان ئامادە بکەین و بیناکە بە تەواوی ئامادەی وەرگرتنی تووشبووانی ئۆتیزم بێت”، ئەوە قسەی بێستوون جەبار، بەڕێوبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانییە بۆ 964.