گەرمیان داغ دەبێت
سبەی سەری کەچەڵ دەسووتێ
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسی دەڵێت، گەرماکەی ئەمڕۆ هاوشێوەی دوێنێ دەبێت، بەڵام سبەی شەممە دوو بۆ سێ پلەی تر بەرز دەبێتەوە.
سبەی شەممە تینی گەرما دەگاتە 47 پلەی سیلیزی لە گەرمیان و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 32 پلە.
لە کوردەواریدا بۆ وەسفی ئەو گەرما زۆرە دەڵێن “سەری کەچەڵ دەسووتێنێت”.
کەمێک لەمەوبەر، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەم داتایانەی راگەیاند.
لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، کەشناسی هیچی رانەگەیاندووە، پێدەچێت تا ماوەیەکی نادیار گەرماکە بە هەمان پلەوە بەردەوام دەبێت.