جگەری مرۆڤ پێش هەوکردن و دوای هەوکردنی ڤایرۆسی - وێنە: socialmedia
بۆ ئەوەی تووشی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر نەبیت دەبێت چی بکەیت؟
964+
پێشەوا محەمەد
هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر هیچ نیشانەیەکی نییە بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە، بەڵام پزیشکەکان رێنمایی دەدەن بەوەی خۆپارێزی بکرێت بۆ دووربوون لە تووشبوونی.
ئەمڕۆ هەینی 28.7.2023 رۆژی جیهانی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەرە.
964 لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە دەزانێت، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا 264 حاڵەتی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر لە سلێمانی تۆمار کراوە. حەوتیان تووشبووی جۆری C و ئەوانی دیکە تووشبووی جۆری Bـی نەخۆشییەکەن.
هیوا ئەبوبەکر، پزیشکی هەرس و جگەر بە 964ـی راگەیاند، هەریەکە لە جۆرەکانی A.B.Cـی نەخۆشییەکە لە کوردستان بەربڵاون.
بە وتەی ئەو پزیشکە، پێویستە دایکان لە کاتی سکپڕیدا پشکنین بکەن، چونکە ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپە.
دەشڵێت، “هیچ هاوڵاتییەک خوێن وەرنەگرێت تا پشکنینی بۆ دەکرێت، لە نەخۆشخانەکانیشدا نەهێڵێت خوێنی هیچ کەسێکی بەربکەوێت و ئەوانەش کە سێکسی نایاسایی دەکەن پێویستە کۆندۆم بەکاربهێنن و ئەوانەی دەیانەوێت تاتۆش بکەن لای خەڵکانی پسپۆڕ بیکەن”.
هەوکردنی ڤایرۆسی بریتییه له ههوكردنی جگهر بههۆی ڤایرۆسێكهوه، كه به ڤایرۆسی جگهر ناسراوه و پێنج جۆری ههیە؛ A.B.C.D.E.