راهێنەرێک بە شێوەیەکی جیاواز مەشق بە تیپەکەی دەکات
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
راهێنەرێکی تۆپی پێ بە شێوەیەکی جیاواز، مەشق و راهێنان بە تیپەکەی دەکات.
سۆران سەلیم راهێنەری تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، کە ساڵانێکی زۆرە وەک راهێنەرێکی سەرکەوتوو دەستێکی باڵای هەیە لە پێگەیاندنی یاریزانان، جیاواز لە هەموو راهێنەرەکانی تری ئاستی تازەپێگەیشتوان، رۆژانە مەشقی جیاواز بە یاریزانەکانی دەکات.
سۆران سەلیم لە لێدوانێکی تایبەت بە 964ـی راگەیاند، جیاواز لە تیپەکانی تر ئەو لەسەر شێوازی پیشەگەرانە مەشق بە یاریزانەکانی دەکات.
وتیشی، رۆژانە جۆرەکانی خواردن بۆ یاریزانەکان دیاری دەکات و پێویستە لەسەر یاریزانەکان لە ماڵەوە پێش ئەوەی بێنە دەرەوە وەرزشی بەیانیان ئەنجام بدەن و لە هەفتەیەکیشدا دوو رۆژی دیاریکردووە بۆ مەلەوانی و یاری ئاسن، تاوەکو یاریزانەکان لە رووی جەستەییەوە بەهێزبن.
سۆران سەلیم حەسەن ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و وەک یاریزان یاری بۆ یانەکانی بەختیاری و پێشمەرگە کردووە و دواتر رووی کردووەتە بواری راهێنان و لە یانەی پێشمەرگە سەرپەرشتی تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووان دەکات.