پارێزگای سلێمانی پێویستی بە غازی زیاترە

964+

دیلان محەمەد جەزا

گەر بەم شێوەیەی ئێستا دۆخی غاز بمێنێتەوە لە وەرزی سەرمادا ئەزمەی غاز دروست دەبێتەوە، نوێنەری کارگەکانی غاز دەڵێن، ئەو بڕەی دێت بۆ سلێمانی بەش ناکات.

رۆژانە 12 تانکەر غاز بۆ پارێزگای سلێمانی دێت، کە ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجەشی لەسەرە، بەشی ئەو رێژە زۆرە ناکات، پێویستە زیاد بکرێت.

رۆژانە 222 تۆن غازیان بە دەست دەگات، لە وەرزی ھاویندا لە رۆژێکدا نزیکەی 300 تۆن غاز پێویستە، لە وەرزی زستاندا ئەو رێژەیە بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی 450 تۆن غاز، ئەمە بە قسەی کۆچەر تاھیر نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی بە 964 وتوە.

نرخی غاز لەلای حکومەتی ھەرێم گرانە ھەر تۆنێکی بە 518 ھەزار دینارە، بەڵام لەلای حکومەتی عێراقی بە 400 ھەزار دینارە، ئەم سنورە پێویستی بە 17 تانکەری رۆژانە دەبێت، بۆ ئەوەی ئەزمەی غاز دروست نەبێت.
لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە 84 کارگەی غاز ھەیە، 20 لەو کارگانە چونەتە سەر بەغدا بەھۆی ھەرزانی نرخەکەیەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی