دیمەنێکی شاری سلێمانی - وێنە: 964
رۆژی سێ سەعات
لە سلێمانی سێ رۆژ جارێک ئاو دەدرێت بە هاوڵاتیان
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لەناو شاری سلێمانی سێ رۆژ جارێک بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ئاو دەدرێت بە هاوڵاتیان.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی ئاوی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بە گشتی لە تەواوی ناوشاری سلێمانی سێ رۆژ جارێک بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ئاو دەدرێت بە هاوڵاتیان.
وتیشی، “هەندێک کۆڵان کە لە نزیک ناوچەی پیشەسازین یان بۆرییەکانیان ئاوی تێدا دەمێنێت لەو کاتژمێرانە زیاتر ئاویان بۆ دەچێت و هیچ کۆڵانێکمان نییە بە پێنج یان شەش رۆژ جارێک ئاویان پێبدرێت”.
شاری سلێمانی رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە 500 هەزار مەتر سێجا ئاوە و ئاستی بەرهەمهێنانیش نزیکەی 300 هەزار مەتر سێجایە.