میران کەریمی راهێنەر. وێنە:964
کەس “میران کەریم”ی بیر ماوە؟
+964
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
میران كهریم یاریزانی پێشووی تۆپی پێی كوردستان، لە ئەڵمانیا له ئهكادیمیایهك راهێنهره و له یاریكردنیش بهردهوامه.
میران کەریم چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە و ئێستا لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە، لە یەکێک لە ئەکادیمیاکانی ئەو وڵاتە مەشق دەداتەوە و لە تیپی پێشکەوتووانیشیاندا یاریی دەکات.
میران کەریم لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، “لە ئەکادیمیای ئفتال یاریی دەکەم و بۆ کاری راهێنەرایەتی و بڕوانامهی ئاستی C دەخوێنم، لە ماوەیەکی نزیکدا بڕوانامە وەردەگرم”.
میرانی هێرشبەر دەڵێت: لە ئەگەری بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە کار بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزتر دەکەم، هێشتا بڕیاریشم نەداوە لە ئەڵمانیا یان لە کوردستان كار بكهم.
میران کەریم یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی کوردستان و خەڵاتی گۆڵکاری خولی کوردستانی بەدەستهێناوە، لە یانەکانی برایەتی، کەرکوک، پێشمەرگەی هەولێر و هەولێر لە هەردوو خولی کوردستان و عێراق یاریی کردووە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا