دیمەنێک لە خولەکە لە هەولێر. فۆتۆ: وەزارەتی تەندروستی
تۆماری له‌دایكبووان له كوردستان و عێراق ده‌كرێته یه‌ك
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق خه‌ریكی دانانی سیستمێكی دیجیتاڵیی یه‌كگرتوون، كه به‌هۆیه‌وه تۆماری له‌دایكبووانی هه‌رێم و ته‌واوی عێراق ده‌كرێته یه‌ك.
حه‌ربی ئه‌سعه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كته‌لۆژیا و زانیاری له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به 964ی راگه‌یاند، “پرۆژه‌ی به‌دیجیتاڵكردنی تۆماری له‌دایكبووانمان به‌ده‌سته‌وه‌یه به هۆی سیستمێكی خۆماڵییه‌وه، كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمه‌وه دروست كراوه”.
وتیشی، به‌هۆی سیستمه‌كه‌وه تۆماری له‌دایكبووان به دیجیتاڵی ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ تۆڕی تۆماری له‌دایكبووانی عێراق تێكه‌ڵ ده‌كرێت.
له هه‌ولێر و بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته خولی راهێنانی Developing the digital birth registration بۆ په‌ره‌پێدانی تۆماری دیجیتاڵی له‌دایكبووان به‌ڕێوه‌چوو، كه به هاوكاری رێكخراوی Unicef ئه‌نجامدرا و دوێنێ خوله‌كه كۆتایی هات.
حه‌ربی ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، خوله‌كه درێژه‌ی ده‌بێت و قۆناغی داهاتووی له به‌غدا ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆژی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به‌شدارده‌بن، دواتر پرۆژه‌كه ده‌چێته قۆناغی تێستكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كانی، پێشبینییش ده‌كرێت له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو پرۆژه‌كه بكه‌وێته‌كار.
“ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم كۆنتڕۆڵی تۆماره‌كان له ده‌ست خۆمان ده‌بێت، كه ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ چاره‌سه‌ركردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان، تۆماركردنی له‌دایكبووان، تۆماركردن له فۆرمی خۆراك و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات”، حه‌ربی ئه‌سعه‌د وای وت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بۆ 964 باس كرد، كه رێكخراوی یونیسیف پاڵپشت و هاوكارێكی سه‌ره‌كی پرۆژه‌یه‌كه و كۆمپیوته‌ر و پێداویستییه‌كانی سیستمه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم دابین ده‌كات.