پشتگیری بۆ تاکسی بێ لۆگۆ دەکرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
ھەر شۆفێرێکی تاکسی سەرەی لێدانی لۆگۆی بەرنەکەوت، مۆرێک لە مامەڵەکەی دەدرێت
بۆ ئەوەی کەوتە مەفرەزەی ھاتوچۆوە سزا نەدرێت.
ئازاد ئەحمەد، کارگێڕی سەندیکای شۆفێران بە 964ـی وت، بۆ ئاسانکاری شۆفێرانی تاکسی لیژنەی ھاتوچۆ و سەندیکای شۆفێران وگواستنەوە
لە تێرمیناڵی سەرەکی سلێمانی دانراون، بۆ ئەوەی ھاوڵاتی ھاتوچۆ زۆر نەکات.
بەھۆی لۆدی زۆر لەسەر لێدانی لۆگۆ سەرە تا 25.8.2023 نوسراوە، ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت مامەڵە بکەن
مۆرێک لە مامەڵەکەیان دەدرێت بۆئەوەی سزا نەدرێن.
ئەو کەسانەی مامەڵەیان دەست پێنەکردبێت، سزا دەدرێن
بە بڕی 40 ھەزار دینار، لەبەر ئەوەی لە 15.7ـەوە وادەی لێدانی لۆگۆ تەواو بووە.
تا ئێستا زیاتر لە 17 ھەزار تاکسی لۆگۆی تایبەت بە گواستنەوەیان وەرگرتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی