دیمەنی کۆبوونەوەی خۆڵ وخاشاک لە شەقامەکانی سۆران.وێنە:964
ژینگەپارێزانی ئیدارەی سۆران بایکۆتیانکرد
964+
ئاسۆ وەرتی ــ سۆران
بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان ژینگەپارێزانی ئیدارەی سۆران کارەکانیان راگرت، بەوتەی خۆیان دوو مانگە موچەیان پێنەدراوە بۆیە دەستیان لەکارکردن هەڵگرتووە.
سەرچاوەیەکی تایبەت له کۆمپانیای پاپا گروپ بە 964ـی وت، “لەمانگی دووی ئەمساڵەوە حکومەت شایستە دارییەکانی بۆ خەرج نەکردوین ئێمەش بە ناچاری کارەکانمان راگرتووە”.
وتیشی، کرێکارەکانیان باری دارییان خراپە زۆربەیان خێزاندارن و کرێنیشنن موچەکانیان بەشی بژێوی ژیانیان ناکات، ئەو بڕە موچەیەش لەکاتی خۆیان پێنادرێت، ئەوان وەک کۆمپانیا پارەیان قەرزکردووە بۆ پێدانی موچەکانیان لەوە زیاتر توانیان نییە پارە قەرزبکەن، پێویسته حکومەت شایسته داریەکانیان بۆ خەرج بکات.
سنوری کۆمپانیای پاپا گرووپ لەحاجی ئۆمەران تاوەکو شیلادزێیە بەوتەی بەرپرسانی کۆمپانیاکە زیاتر لە 700 کرێکار کاری تێدادەکەن، رۆژانە سەدان تۆن زبڵ و خاشاک و پاشماوە لە سنوری خۆیان کۆدەکەنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی