کەسێک 10 فیشەکی بەرکەوتووە و بریندارە

964+

میلاد جەلال

کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتیەک لە ناو بازاڕی کەلار و بەرامبەر قوتابخانەی لەیلا قاسم درایە بەر دەستڕێژی گولە.

رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە 964ـی راگەیاند، ئەو کەسە کە دەستڕێژی گولەی لێکراوە 10 فیشەکی بەرکەوتووە.

وتیشی، بریندارەکە تەندروستی جێگیرە و چارەسەری بۆ دەکرێت فیشەکەکان بەر هەردوو قاچی کەوتووە و دانەیەکی بەر سکی کەوتووە.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، لەلایەن دوو کەسەوە لە ناو بازاڕ تەقە لەو کەسە کراوە کە پێشەی پارێزەر بووە.

وتیشی، تەقەکەرەکان پێشتر برایەکیان کوژراوە و تەقەیان لە شایەتحاڵێکی رووداوەکە کردووە، لە ئێستادا ئەم کەسە پارێزەری ئەو شایەتحاڵەیە و تەقەیان لەویش کردووە.

عەقید عەلی جەمال ئەوەشی وت، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە

پێداچوونەوە: توانا نەقی