بەخشراوەکانی قەزای چەمچەماڵ لە خانەیەکدا کۆدەکرێنەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ناحیەی شۆڕش، خانەیەک دەکرێتەوە و بەخشراوەکانی قەزای چەمچەماڵ دەبرێنە ئەوێ.

باڵەخانەی خانەکە ئامادەیە و دروستکراوە، بەڵام پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستبکرێت بە کارکردن تێیدا.

ئەمڕۆ هەینی 28.7.2023، یادگار عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش بە 964ـی راگەیاند، “خانەی ئارام لە 41 ژوور پێکدێت، هەندێک لە ژوورەکانی تاکەکەسین و بۆ ئەو بەخشراوانەیە کە پێویستە بە تەنیا بن”.

خانەکە نزیکەی 200 بەخشراو دەگرێت و دەکەوێتە گەرەکی قادرکەرەمییەکان لە ناحیەی شۆرش، بۆ هەموو ئەو بەخشراوانە دەکرێتەوە کە لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری دەژین و لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەمێننەوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش، پێش کۆتایی مانگی ئاب نۆژەنکردنەوەی خانەکە بەکۆتا دەگات و دەکرێتەوە.

“بیناکەی ئامادەیە و کەموکورتییەکانی کەمن، تەنیا پێویستی بە دانانی دکتی موبەریدە، رێکخستنەوەی پەنجەرەکان و بەشێک لە کارەباکەیەتی”، یادگار عەبدولکەریم وای وت.