فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێڵێکی کردووەتە ئامانج
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە گوندی رەنگێنەی سەر بە ناحیەی زەلان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومان کردووە، بەهۆیەوە ئاگر لەناوچەکە کەوتووەتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بووە، شاهۆ عوسمان قایمقامی چوارتا بە 964ی وت، کاتژمێر حەوتی ئێوارە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان کراوە، ئێستا تیمی تەندروستی و ئەمنی لە شوێنی رووداوەکەن.
تا ئێستا نازانرێت چەند کەس لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و چەند کوژراو و بریندار هەیە، بەڵام بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لەو ناوچەیە کەوتووەتەوە، ئەمەش بەوتەی قایمقامی چوارتا.
گوندی رەنگێنە سەر بە ناحیەی زەلانە، لەقەزای چوارتای پارێزگای سلێمانی.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی