تهقه له هێزهكانی ئاسایشی ههڵهبجه كرا و كوژراوێك ههیه
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
درەنگانی شەوی رابردوو بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا، هێزەکانی ئاسایش رووبەڕووی کەسێک بوونەتەوە و تەقە دروست بووە، بەو هۆیەوە ئاسایشێک گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە لە گەڕەکی گۆران سیتی بووە لە هەڵەبجە، هاوڵاتیان سکاڵایان کردووە کە چەند ماتۆڕ سوارێک بێزاریکردووەن.
سەرچاوەیەک بۆ 964 وتی، لەکاتی وەرگرتنی ناسنامە لە ماتۆڕ سوارەکان، یەکێک لەوان هەڵهاتووە و بەچەک رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بووەتەوە و تەقەی کردووە.
ئەو ئاسایشەی کوژراوە ناوی (س.ج) تەمەنی 30 ساڵە، خاوەنی منداڵێکە و خەڵکی قەزای سەیدسادقە، دوای ئەوەی بریندار دەبێت، دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.