پیاوه‌كه‌ی سۆران بۆچی هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ كوشت؟

+964

ئاسۆ وەرتی- سۆران

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رووداوێكی كوشتن له‌ گه‌ڕه‌كی كانی له‌ سۆران روویدا و پیاوێك له‌ یه‌ك كاتدا هه‌ردوو ژنه‌كانی به‌ چه‌كی تاپڕ كوشت.

به‌ پێی زانیارییه‌كان 964، ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ ژنه‌كان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌شیان هه‌بووه‌ و به‌رده‌وام له‌ شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵیدابوون، تا ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه‌ به‌ كوشتنی هه‌ردوو ژنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن پیاوه‌كه‌ كۆتایی هات.

پیاوه‌كه‌ ته‌مه‌نی له‌ نێوان 35 – 40 ساڵه‌ و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌، دوای ئه‌نجامدانی كوشتنه‌كه‌ش خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه‌، هه‌روه‌ها ژنه‌كانیش ته‌مه‌نیان نزیكی ته‌مه‌نی پیاوه‌كه‌یه‌.

964 ده‌زانێت، پێشتر كێشه‌ی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به‌ خێزان تۆمار كراوه‌ و په‌ڕاویان له‌وێدا هه‌یه‌.

پیاوه‌كه‌ له‌ هه‌ردوو ژنه‌كه‌ خاوه‌نی 7 منداڵه‌، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 1 تا 14 ساڵیدایه‌.

دراوسێیه‌كانی ئه‌و ماڵه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، گوێیان له‌ ده‌نگی دوو ته‌قه‌ بووه‌ و به‌ پێی زانیارییه‌كانیش یه‌كه‌ی فیشه‌كێكی به‌ سه‌ری ژنه‌كانییەوە ناوه‌ و كوشتوونی.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ پۆلیسی سۆران بەیاننامەیەک لە بارەی رووداوەکە بڵاوبکاتەوە.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا