دیمەنێک لە کلاسیکۆ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مشه‌و كلاسیكۆی ئیسپانیا له ئه‌مریكا ده‌كرێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره دره‌نگانی ئه‌مشه‌و كاتژمێر 12 به كاتی كوردستان، یاریی كلاسیكۆ له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی ئه‌ی تی له ئیلینتۆن ئه‌نجام ده‌درێت، كه جێگه‌ی 80 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه له ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو یانه‌یه بۆ وه‌رزی نوێی خوله‌كانی ئیسپانیا و ئه‌وروپا.
ریال مه‌درید دوو یاریی دیكه‌ی له رۆژانی رابردوو به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد و میلان كرد و هه‌ردوو یاریی برده‌وه، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا یه‌ك یاریی كردووه و به ئارسیناڵ دۆڕا، یارییه‌كیشی به‌رامبه‌ر یوڤی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.