پێشمەرگە و سۆلاڤ لە نیشانەشکاندن یەکەمن

+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی

لە پاڵەوانیەتیی نیشانەشکاندنی کوردستان، یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و سۆلاڤ بوونە پاڵەوان.

لە رۆژانی 28 و 29. 7. 2023 و لە هۆڵی نوێنەرایەتیی سلێمانیی لیژنەی ئۆڵمپی، بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی کوردستان، پاڵەوانیەتیی نیشانەشکاندن بۆ یانەکانی کوردستان بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان بۆ هەردوو جۆری دەمانچە و تفەنگ بەڕێوەچوو.

عەتا عەبدوڵا سەرۆکی فیدراسیۆنی نیشانەشکێنی کوردستان بە 964ـی وت، پاڵەوانیەتییەکە لە ئاستێکی بەرزدا بوو، کە یاریزانان تا دوا گەڕ رکابەری بەهێزیان دەکرد.

“وتیشی، “بە داخەوە لەسەر ئاستی کچان بەهۆی نەبوونی یانەکانەوە نەمانتوانی بە تیپ پێشبڕکێ رێکبخەین و تەنیا لەسەر ئاستی تاک بەشداریی هەبوو.

لە پاڵەوانیەتییەکەدا 50 یاریزانی کوڕ و کچ بەشدار بوون، کە نوێنەرایەتیی 14 یانەیان دەکرد، دوای بەڕێوەچوونی رکابەرییەکان ئەنجامەکانی کۆتایی بەم شێوەیە بوون.

لەسەر ئاستی تیپی کوڕان بۆ جۆری دەمانچە
١ – یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 1516 خاڵ
٢ – یانەی ئاشتی 1505 خاڵ
٣ – یانەی کلدان 1330 خاڵ

لەسەر ئاستی تاکی کوڕان بۆ جۆری دەمانچە
١ – جوتیار محەمەد یانەی ئاشتی 518 خاڵ
٢ – شکۆ سەباح یانەی پێشمەرگە 516 خاڵ
٣ – بەختیار ئەسعەد یانەی ئاشتی 509 خاڵ

لەسەر ئاستی تیپی کوڕان بۆ جۆری تفەنگ
١ – یانەی سۆلاڤ 1569 خاڵ
٢ – یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 1507 خاڵ
٣ – یانەی بابەگوڕگوڕ 1434 خاڵ

لەسەر ئاستی تاکی کوڕان بۆ جۆری تفەنگ
١ – شاخەوان غەفور یانەی سۆلاڤ 534 خاڵ
٢ – محەمەد یەعقوب یانەی سۆلاڤ 529 خاڵ
٣ – ئارێز محەمەد یانەی پێشمەرگە 510 خاڵ

لەسەر ئاستی تاکی کچان بۆ جۆری دەمانچە
١ – ئایە عەتا یانەی پێشمەرگە 536 خاڵ
٢ – رێناس سەباح یانەی پێشمەرگە 506 خاڵ
٣ – پەیمان ساڵح یانەی ئاشتی 462 خاڵ

لەسەر ئاستی تاکی کچان بۆ جۆری تفەنگ
١ – ئاڤا عەتا یانەی پێشمەرگە 549 خاڵ
٢ – بێریڤان جەبار یانەی پێشمەرگە 545 خاڵ
٣ – رۆژان ئازاد یانەی قەڵا 487 خاڵ

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا