“پارك و باخچه‌كانى سلێمانى به ئاوى خاوێن ئاو دەدرێن”
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
به قسه‌ى پارك و باخچه‌كانى سلێمانى بێت، رۆژانه زیاتر له سێ ملیۆن لیتر ئاو بۆ ئاودانى باخچه و سه‌وزاییه‌كانى شار به‌كار ده‌هێندرێت و ده‌شڵێت سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌یان پاكه.
عه‌لى حامید، وته‌بێژی پارك و باخچه‌كانى سلێمانى به 964ـى راگه‌یاند، به دوو شێواز ئاودان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یه‌كه‌میان له‌رێگه‌ى ته‌نكه‌رى حكومى كه رۆژانه یه‌ك ملیۆن و نیو لیتر ده‌گوازنه‌وه، دووه‌میشیان له‌رێگه‌ى ته‌نكه‌رى ئه‌هلییه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌وانیش نزیكه‌ى دوو ملیۆن لیتر ئاو ده‌گوازنه‌وه.
وتیشی “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوى قوڕس له سنوورى سلێمانیدا بۆ ئاودانى پاڕك و باخچه‌كان به‌كار نایه‌ت، به‌ڵكو ئاوه‌كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی پاكه‌وه دابین ده‌كرێت”.
له سلێمانى حه‌وت پاركی گه‌وره‌و 487 پاڕكی بچووك و باخچه‌و نزیكه‌ى 80 بلوارى گه‌وره هه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن