کیلیان ئێمباپێ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
پاریس نرخی كۆتایی ئێمباپێی دیاریی كرد
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانەی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی له هه‌وڵه‌كانی بۆ هێشتنه‌وه‌ی كیلیان ئێمباپێ له ریزه‌كانی بێ هیوا بووه، بۆیه نرخی كۆتایی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه دیاریی كرد.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویکردەوە، دایکی ئێمباپێ، كه بریکاری كوڕه‌كه‌یه‌تی، ریال مەدریدی لەو نرخە ئاگادارکردووەتەوە، کە پاریس سانجێرمان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له كوڕه‌كه‌ی دایناوە.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتیکردەوە، ریال مەدرید ئامادەیە ئه‌م هاوینه ئێمباپێ بباته ریزه‌كانییه‌وه، به مەرجێک ئەو بڕە پارەیەی پاریس داوای ده‌كات، کەم بکرێتەوە.
به پیًی زانیارییه‌كان، پاریس بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له هێرشبه‌ره فه‌ڕه‌نسییه‌كه داوای 250 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات، بەڵام ریال ئامادەیە تا 225 ملیۆن یۆرۆ بدات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت ریال مه‌درید له بابه‌تی ئێمباپێ په‌له‌ی نییه و ده‌ستی به پلانی خۆی گرتووه، كه ده‌یه‌وێت هاوینی داهاتوو به‌خۆڕایی بیباته ریزه‌كانییه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دڵه‌ڕاوكێی خستووه‌ته ناو یانه‌ی پاریس و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌م هاوینه یاریزانه‌كه به‌ڕێ بكه‌ن و پاره‌یه‌كی باش وه‌ربگرن، نه‌ك هاوینی داهاتوو به‌خۆڕایی بڕوات.