دیمهنێكى وه‌رگیراو له گرته ڤیدیۆییه‌كه.. وێنه: سۆشیال میدیا
هاتوچۆی هەولێر بۆ “کەژاوەی مردوو” روونكردنه‌وه ده‌دات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌ژاوه ئوتومبێلانه‌ى شه‌وى رابردوو له‌هه‌ولێر، له چراى سووری ترافیكیان داوه، هه‌موویان به سه‌رپێچی هه‌ژمار كراون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكردووه‌ته‌وه كه شه‌وی رابردوو له‌یه‌كێك له ترافیكه‌كانى ناو شاری هه‌ولێر تۆماركراوه.
له گرتە ڤیدیۆیه‌كه، کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل ده‌رده‌كه‌ون، كه یەک بە دوای یەک لەسەر چرای سوری ترافیک لایتی مەخمور ناوەستن و کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچیش یەک بەدوای یەک سەرپێچیان بۆ تۆماردەکات.
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت “کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی بە سیستمێکی ئەلیکترۆنی کاردەکەن و هیچ کارمەندێکی هاتوچۆ کۆنتڕۆڵی بەسەریانەوە نیە، واتا بە ئۆتۆماتیکی کاردەکەن و وادیزاین کراون کە سەرپێچی بناسنەوە و تۆمار بکەن، جا بە هەر هۆکار و لەلایەن هەر کەسێک بێت”.
ده‌شڵێت، لە رووی یاساییەوە رۆیشتن لە دوای کەژاوەی مردو بەحاڵەتی لەناکاو و بەپەلە هەژمار ناکرێت.
روونیكرده‌وه “دەبوایە هەمو ئۆتۆمبێلەکان بۆ پاراستنی خۆیان و هاوڵاتیانی دیکە سەرپێچی نەکەن و لە چرای سوور نەدەن”.