خه‌مى بێئاوى هاوڵاتیانى پشده‌رى به‌ده‌نگهێناوه
964+
مه‌جید بیتوێنی – راپه‌ڕین
هاوڵاتیانى سنوورى قه‌زاى پشده‌ر له‌ناو كێشه‌و گرفتى كه‌مئاویدا ده‌ژین، به‌شێكیان پێیانوایه حكومه‌ت هۆكاره، به‌شێكی دیكه‌ش هاوڵاتیان به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن.
هاوڵاتییه‌ك بۆ 964 ئاماژه به‌وه‌ده‌كات “ئێمه به‌قه‌د 22 وڵاتى عه‌ره‌بى، خاوه‌نى ئاوى شیرینین له قه‌ندیل، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌س نازانێت ئه‌و ئاوه بۆ كوێ ده‌چێت”.
ژنێك ده‌ڵێت، تا كاره‌بایان هه‌یه ئاویان بۆ به‌رنادرێته‌وه، كه كاره‌باشیان ده‌بڕێت ئینجا ئاوه‌كه‌یان بۆ به‌رده‌درێته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى ئاو له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر، به پێویست ده‌زاندرێت، به‌نداوى ده‌ڵگه له سنووره‌كه‌یان دروست بكرێت و به‌دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه‌ش مه‌ترسی به‌ردانه‌وه و به‌رنه‌دانه‌وه‌ى ئاویان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌سه‌ر نامێنێت.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، هیوا قه‌ره‌نى سەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین، به 964ـى راگه‌یاندبوو، لە هەموو سەردانێکی وەفدی ئێران بۆ راپەڕین یان بەپێچەوانەوە کە سەردانی ئێرانیان کردبێت بابەتی کەمئاوییان لەگەڵیان باسکردووە بەڵام وتوویانە پەیوەندی بە سیاسەتی وەزارەتی ئاوەوە هەیە.
قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە لە ئیدارەی راپەڕین، ژمارەی دانیشتووانی 90 هەزار کەسە، پڕۆژەی ئاوی خاس لەسەر زێی بچوک دروستکراوە و 19 هەزار هاوبەشی ئاو لێی سوودمەند دەبن، بەڵام ئێستا لەلایەن ئێرانەوە کۆنترۆڵ کراوە.
پێداچوونه‌وه‌ك فه‌رهاد حه‌سه‌ن