هۆشداری دەدرێت لە بەکارهێنانی عەلاگەی پەنگوین

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە زۆرێک لە خواردنگەکاندا خواردنی سەفەری دەکرێتە ناو عەلاگە یاخود قاپی پلاستیکیەوە، پسپۆڕێکی خۆراک دەڵێت، خواردنی گەرم مەکەنە عەلاگەوە مەترسیدارە.

لەشکر حەمید، پسپۆری خۆراک بە 964ـی وت، ئەو عەلاگە و قاپە پلاستیکیانە تایبەت نین بە خواردن، بەهۆی گەرمی خواردنەکەوە زۆر جار پێکهاتەکەی شی دەبێتەوە و تێکەڵی خواردنەکە دەبێت.

راستەوخۆ کاریگەریەکانی لەسەر جەستە دەرناکەوێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات کاریگەریەکانی جەستەی کەسەکە توشی جۆرەها نەخۆشی دەکات

لەسەر ئەم بابەتە دکتۆر سەلمان جاف، پسپۆڕی کلینیکی خۆراک و گەشە و قەڵەی بۆ 964 باسی لەوەکرد، ئەو عەلاگە و قاپانەی لە پلاستیک دروستکراون ماددەی پۆلیمەریان تێدایە لە نەوت دروستکراون.

ئەو مادە پلاستیکیانە کە بەکاردێت بۆ هەڵگرتنی خواردن گەرم بێت یاخود سارد ئەو تایبەتمەندیەی تیادا نەبێت، تێکەڵی خواردنەکە دەبێت و مەترسی دروست بوونی خانەی شێرپەنجەیی و چەندین نەخۆشی دیکەی هەیە.

ئەو پسپرانە پێشنیار بۆ هاوڵاتیان دەکەن، مادەی پلاستیکی بەکارنەهێنن بۆ خواردن لە بری ئەوە قاپی ئەلەمنیۆم بەکاربێت و بۆ چا بەرداخی کاغەز بەکاربێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی