کارگەکانی سلێمانی سەردانی کارەبا نەکەن بێ کارەبا دەکرێن
964+
توانا نەقی
شوێنە پێشەسازییەکان و کارگەکانی ناوچەی پێشەسازی سلێمانی کاتیان بۆ دانرا و سەردانیان نەکەن کارەباکەیان دەبڕدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەڵیت تا سێشەممە 1.8.2023 ئەو شوێنانە نەچنە بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بێ کارەبایان دەکەن.
ئەو کارگە و شوێنە پیشەسازیانەی دەکەونە ناوچەی پیشەسازی 2 لە ناوچەی هوانە و دەکەونە سەر فیدەری 111ـەی وێستگەی باشور کارەباکەیان دەبێتە پریپەید.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، زۆرێک لە کارگەکان و شوێنە پێشەسازییەکانی ناوچەی پێشەسازی هوانە ماون ببنە هاوبەش و سیستمی پریپەیدیان بۆ دابنرێت.
وتیشی، تا سێشەممە نەیەن بەدەم داواکەیانەوە و خۆیان تۆمار نەکەن کاتژمێر 9:00ـی بەیانی رۆژی 1.8. کارەباکەیان دەبڕدرێت.
ئەو شوێنانەشی پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و بە فەرمی هاوبەشیان نییە لە ماوەی دوورۆژدا ئەبێت سەردانی بەڕیوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژهەڵات
بکەن لە گەڕەکی قالاوەی سلێمانی هاوبەشی بکەنەوە، وتەبێژی کارەبای سلێمانی وای وت.