رێگەی سەرەکی کەرکوک – سلێمانی رووناک دەکرێتەوە

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

لەسەر حسابی کومپانیا و کارگەکان رێگەی سەرەکی نێوان چەمچەماڵ بۆ ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لەسەر ڕێگەی سەرەکی کەرکوک – سلێمانی رووناکدەرێتەوە.

ئێستا لەکاتی دەرچوون لە قەزای چەمچەماڵ تاوەکو گەیشتن بە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند هیچ رووناککەرەوەیەکی لێنییە.

دوای تەواوبونی دەرخستەی کارەکانی رووناککردنەوەی رێگەی سەرەکی چەمچەماڵ – ناحیەی تەکیەی دەستدەکرێت بەکارەکانی.

رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی، “لەگەڵ نوێنەری کارگە و کۆمپانیاکان کۆبوینەتەوە و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ کە راسپێردراون بۆ ئامادەکردنی دەرخستەی کارەکان و ئامادەکردنی نەخشەی هونەری.

وتیشی، ئامادەکاری دەکەن بۆ پێوانی رێگەکە بۆ ئەوەی دەستبکرێت بە پرۆژەکە، تەواوی کارگە و کۆمپانیاکان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ دابینکردنی پارەی پرۆژەکە بە هاوبەشی.

هەر لە داخل بوونی چەمچەماڵەوە تا بانی مەقان و دواتر دەرچون لە سنوری چەمچەماڵ تا تسڵوجەی دەروازەی سلێمانی هیچ رووناککەرەیەک لەسەر شەقامی کەرکوک – سلێمانی بوونی نییە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی