شاڕێگەی سەیرانگەی چاوگ نۆژەن دەکرێتەوە
+964
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
نۆژەنکردنەوەی شاڕێگه‌ی سەیرانگه‌ی چاوگ قیرتاو ده‌كرێت و چاك ده‌كرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی کارەکانی بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستا بوو.
سەیرانگه‌ی چاوگ دەکەوێتە ناوەندی شاری هەڵەبجە و بە یەکێک لە سەیرانگه دڵگیر و سەرنجڕاکێشەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت، ئه‌مه‌ش بە هۆی سروشتە سەرنجڕاکێشەکەیەوە، کە ساڵانە هەزاران گەشتیار سەردانی ده‌كه‌ن.
سەلام بیلال سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە، بە 964ی وت: “لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا تەواوکردنی كاره‌كانی رێگه‌کە ته‌واو ده‌كه‌ین، کە بە پڕۆژەی رێگه‌ی گوڵان ناسراوە و درێژیی رێگه‌کە 750 مەترە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بڕی 700 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.
رێگه‌کە دەکەوێتە گەڕەکی گوڵان و هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی هەڵەبجە و سەیرانگه‌ی چاوگ و هۆڵی بۆنەکانی هەڵەبجە پێکەوە دەبەستێتەوە، کە جیا لەوەی دانیشتووانی گەڕەکی گوڵان ساڵانێکە داواکارن رێگه‌کەیان بۆ نۆژەن بکرێتەوە.
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەدا 36 ناوچەی گەشتیاری هەن، کە بە وتەی گەشوگوزاری هەڵەبجە، ساڵانە نزیکەی 500 هەزار گەشتیار روودەکەنە سنوورەکە و سەیرانگه‌ی چاوگیش بە یەکێک لە دیارتین سەیرانگه‌کانی هەڵەبجە دادەنرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا