پێکدادانی ماتۆڕێک و پاسکیلێک دوو کەسی خستە نەخۆشخانە
964+
توانا نەقی
بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆوە لە ناو شاری کەلار سێکەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، رووداوەکان یەکێکیان لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و پاسکیلێکدا بووە لە گەڕەکی بەردەسوور، دوو کەس بریندار بوون.
دەشڵێت، لە رووداوێکی دیکەدا لە جۆری شێلان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز لە منداڵێکی داوە لەبەردەم قوتابخانەی شەهید ئارام و بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
هەر سێ برینداری دوو رووداوەکە براونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان.