ڤیدیۆ: بارسێلۆنا كلاسیكۆی ئه‌مریكای برده‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بارسێلۆنا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌دریددا به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی كلاسیكۆی دۆستانه‌ی ئه‌مریكای به 3-0 گۆڵ لێ برده‌وه.
یارییه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو یانه بۆ وه‌رزی نوێ، له ئه‌مریكا كرا و زۆر به‌هێز و توندوتیژ بوو، كه له یارییه‌كی كۆتایی ده‌چوو نه‌ك دۆستانه و ئاماده‌كاری.
گۆڵه‌كانی بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌دا عوسمان دێمبێلی، فێرمین لۆپێز و فێران تۆرێس له خوله‌كه‌كانی 15، 85 و 90 تۆماریان كرد.
هاوكات له یارییه‌كه‌دا ڤینیسیۆس جۆنیۆر لێدانی سزای بۆ ریال مه‌درید له ده‌ست دا.
بارسێلۆنا چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ میلان یاریی ده‌كات و ریال مه‌دریدیش له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس.