تەمموز کۆتایی هات
ئەگەر گەرما زۆر بێتاقەتی کردووی ئەمە بخوێنەوە
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسی دەڵێت، پلەکانی گەرما دەستیان بە دابەزین کردووە، ئەمڕۆ لە دوێنێ و سبەی لە ئەمڕۆ نزمتر دەبن.
ئەمڕۆ یەکشەممە تینی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 45 پلەی سیلیزی و لە حاجی ئۆمەرانیش 29.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەم داتایەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، تا سبەی دووشەممە دوو پلەی دیکە گەرما دێتە خوارەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دەزگا جیهانییەکانی بواری کەشناسی تەمموزی ئەمساڵی 2023یان بە گەرمترین مانگ لە مێژووی تۆمارکراوی گەرمادا دیاریی کردووە.