لۆگۆی زانکۆی گەرمیان. 964+
ئۆفەری خوێندن
زانکۆی گەرمیان مامۆستای قوتابخانەکان ئاگادار دەکاتەوە
+964
ژووری هەواڵ
زانکۆی گەرمیان مامۆستای قوتابخانەکان ئاگادار دەکاتەوە، لە چەند بەشێک خوێندن دەستەبەر دەکات بۆ ئەو مامۆستایانەی خاوەن بڕوانامەی دبلۆمن و هەروەها ئەو کەسانەی دەیانەوێت درێژە بە خوێندنی بەکالۆریۆس بدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی گەرمیان ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئۆفەرەکانی بڵاوکردەوە.
تییدا هاتووە، بۆ ساڵی 2023-2024، خوێندنی ئێواران لە بەشەکانی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی و دەروونناسی، پەروەردەی بنەڕەتی، بەشەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، باخچەی ساوایان و پەروەردەی وەرزشی بەردەست دەبن.
هەروەها لە کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانی خانەقیندا، بەشەکانی زمانی ئینگلیزی، دەروونناسی، زمانی عەرەبی، جوگرافیا، پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەردەست دەبن.