له‌ بەشێکی فه‌رمانگه‌كانی كه‌لار دەوام بایكۆت كرا

+964
هونه‌ر فارس – كه‌لار

به‌ هۆی دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی مانگی شه‌ش و له‌ كاتێكدا خه‌ریكه‌ مانگی حه‌وت كۆتایی دێت، به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی قه‌زای كه‌لار له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ده‌وام ناكه‌ن و بایكۆتیان كردووه‌.

964 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیانی كرد و ده‌ركه‌وت ده‌وام بایكۆت كراوه‌، هاوڵاتییه‌كیش كه‌ به‌ رێگه‌وه‌ گه‌رما و ماندووبوونی زۆری بینیبوو، به‌ 964ی وت، له‌ ناحیه‌ی رزگاری “سموود” دوای سه‌ردانی چه‌ند دائیره‌یه‌ك، هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كه‌ی رایی بكات، به‌ڵام بێ ئه‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا