نمایشکردنی نزیک بووەتەوە
فیلمی 1988 باسی چی دەکات؟
+964
ژووری هەواڵ
ئەگەر هەموو شتێک وەک خۆی بڕوات تا دوو مانگی دیکە لەسەر شاشەی سینەماکان یەکێک لە بەهێزترین فیلمە کوردییەکان دەبینین، كه باس له كارهساتی كیمیابارانی ههڵهبجه دهكات.
فیلمی 1988، لە چیرۆکێکی راستەقینەی کیمیابارانی هەڵەبجەوە وەرگیراوە، لە چەند کارئەکتەرێکی جیاواز کە لە کات و زەمەنێکی دیاریکراوی مێژوودا روویداوە و هەژوان زەندی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
هەریەک لە ئەکتەران حەمید یوسف، شەماڵی عەبەڕەش، ئەیام ئەکرەم، قادر جەلال و دڵنیا محەمەدی رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن.
لەبەر ئەوەی دیمەنەکان دەگەڕێنەوە بۆ 35 ساڵ لەمەوبەر و وردەکاری زۆری تێدا بەکارهاتووە، بۆیە تێچووی فیلمەکە نزیک بووەتەوە لە ملیۆنێک دۆلار.