بەختیار عەلی دەچێتە سەر تەختەی شانۆ
+964
ژووری هەواڵ
میوانێکی دوور و بێتاوانی و سزا، دوو چیرۆکی شانۆیین، کە نووسەری ناودار بەختیار عەلی نوسیوونی، بەمزووانە لەسەر تەختی شانۆکانی کورستاندا نمایش دەکرێن.
نووسەر و رۆماننووسی بەناوبانگی کورد بەختیار عەلی، نووسەری رۆمانەکانی مەرگی تاقانەی دووەم، دواهەمین هەناری دونیا، هەورەکانی دانیال و ژمارەیەک رۆمانی دیکەیە، جگە لەوە چەند دەقێکی شانۆییشی هەیە، کە جێی سەرنجن، بڕیاریشە دوو لە بەرهەمە شانۆییەکانی لەسەر تەختەی شانۆ پێشکەش بکرێن و کۆمەڵێک ئەکتەری لاو رۆڵی تێدا دەبینن، لەوانە حەمەشا، کە یەکەمین ئەزموونی شانۆییەتی.
دەقی شانۆیی “بێتاوانی و سزا” دەبێتە بەرهەمێک بڕیارە وەک بەرهەمی شانۆیی پێشكەش بکرێت، ئێستا کارئەکتەرەکانی لە پرۆڤەدان، رێژەن جەمال کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.
964 دەزانێت، هێشتا وادەی نمایشکردنی شانۆگەرییەکە دیاریی نەکراوە