دوو پرۆژەی ئاوەڕۆ و شەقام بۆ دوو گەڕەکی راپەڕین دروستدەکرێت

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ و شەقامێکی 40 مەتری بۆ دوو گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی دروستدەکرێن و یەکێکیان تەواو بووە و ئەوەی دیکەیان لە جێبەجێکردندایە.

ئاوەڕۆکە بۆ گەڕەکی ئازادی بووە و چەند رۆژێکە کۆتایی هاتووە، پڕۆژەی شەقامە 40 مەترییەکەش بۆ گەڕەکی خاکە.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، هەردوو پڕۆژەکە لەسەر داهاتی شارەوانی سلێمانی جێبەجێ کراون.

وتیشی، “پڕۆژەی شەقامە 40 مەترییەکە بە ماوەی 360 رۆژ و بە بوودجەی 848,648,594 دینار تەواو دەکرێت و لە ئێستادا کاری ئاوەڕۆی بۆ دەکرێت”.