تەڵال بەلوشی بووە راهێنەری یانەی زاخۆ
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی قەتەر تەڵال بەلوشی بووە راهێنەری یانەی زاخۆ.
دوای کوتایی هاتنی خولی نایابی عیراق و مانەوەی زاخۆ لە خۆلەکە، یانەی زاخۆ نەیتوانی گرێبەست لەگەڵ راهێنەرەکەی پێشووتر نزار مەحروسی واژۆ بکات لەبەرئەوەی داوای بڕێکی زۆر پارەی کردبوو.
عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند، ئەوان لەگەڵ تەڵال بەلوشی گەیشتوونەتە رێکەوتن و لەکاتێکی نزیکدا دەگاتە زاخۆ و گرێبەستەکە واژۆ دەکات.
تەڵال بەلوشی، راهێنەرێکی گەنجە و توانای باشی هەیە و شرۆڤەکارێکی باشە بۆ یارییەکان، چونکە یەکێکە لە شرۆڤەکارانی کەناڵە بەناوبانگەکانی وەرزشی و ئەمە دەبێتە مایەی ئەوە ئاستی یانەی زاخۆ بەرەو پێش بەرێت، ئێستا تەڵال لە دەرەوەیە و لەکاتێکی نزیکدا دەگاتە زاخۆ. عەمار فەرهاد وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی