هه‌ولێر ره‌ش و سپی زیندوو ده‌كاته‌وه
964+
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
ڤیدیۆ
له هه‌ولێر و له رۆژی جیهانیی وێنه‌ی ره‌ش و سپی‌دا، مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی وێنه و چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ی رێكخست.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ١٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، له رۆژی جیهانیی وێنه‌ی ره‌ش و سپی، له سه‌نته‌ری خانه‌نشینانی هه‌ولێر له ناو باخی شار، پێشانگه‌یه‌ك بۆ وێنه‌ی ره‌ش و سپی و كڵاوی سیدار كرایه‌وه.
ئومێد بەرزنجی، بەڕێوەبەری مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر بە 964+ی وت، “مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر، ساڵانە كۆمەڵێك یادی تایبەت دەكاتەوە، یەكێك لەم یادانە وێنەی رەش و سپییە، كە پێشانگهیەكی تایبەتیمان بۆ كردووه‌تەوە، كە لە سەردەمی كۆندا ئەرشیفی وێنەی باب و باپیرانمان تێدا پارێزراو بووە”.
له پێشانگه‌که‌دا پارێزگار و قائیمقامی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك لە مامۆستایان، وێنەگران، هونەرمەند و هونەردۆستان ئاماده‌بوون.
ئومێد بەرزنجی وتی، “هه‌ر ئەمڕۆ تایبەت بە (كڵاوی سیدار)، كە لە سەردەمی پادشایەتیی عێراقدا بووه كڵاوێكی مۆدێل و ئەتەكێت بۆ جیاكردنەوەی چینی خوێندەوار و رۆشنبیران لە كەسانی دیكه تر، بۆنه‌یه‌كمان رێكخست”.
“ئەم دوو بابەتە پەیوەندیی بە ئەتەكێت و جوانی و رێكپۆشی مامۆستایان و قوتابیانی ئەو سەردەمەوە هەبووە، بۆیە ئێمە هەموو سالێك لە مانگی ١٢ ئەم یادە دەكەینەوە”، بەڕێوەبەری مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر وای وت.
هاوکات، ئەمڕۆ هه‌ر له بۆنه‌كه‌دا پیشەوەرێكی كۆنی شاری هەولێر بە ناوی مام خەلیل بە كڵاوچنینەوە به‌شداریی كرد، هەروەها یانەی شەتڕەنجی خانزاد و ئەفەندی كلاس وەكو هاوكار به‌شداریی بۆنه‌كه بوون.
لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر ژمارەیەک لە وێنەگرە کۆنەکان و ئێستای شاری هه‌ولێر دابەش کرا، کە بەشدارییان لە پێشانگه‌کەدا کردبوو.