لیستی تەواوی موچە بڵاوکرایەوە

964+
ژووری هەواڵ

وەزارەتی دارایی لیستی تەواوی موچەی مانگی حوزەیرانی 2023ـی بڵاوکردەوە و تیایدا بڕیارە تاوەکو 15ـی ئەم مانگە موچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەکان دابەشبکرێت.

رۆژی پێنجشەممە، 3.8.2023، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستێکی موچەی بڵاوکردەوە بەڵام بە نیوە ناچڵی، ناوی نۆ وەزارەت و شوێنی حکومەتی تیادا نەبوو.

لیستە تازەکە ناوی ئەو نۆ شوێنەی تیادایە و وا دانراوە 15ـی ئاب موچە وەربگرن.

نۆ شوێنەکە بریتین لە خانەنشینی پێشمەرگە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری، کارەبا، خوێندنی باڵا و شارەوانی و سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران.

رۆژی هەینی، 964 سۆراغی کرد تاوەکو بزانێت هۆکارەکە چییە؟ بۆی دەرکەوت کورتهێنان لە بودجەدا هەبووە.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ 964ـی باسکرد، هۆکاری نەنووسینی تەواوی وەزارەت و شوێنەکان لە لیستە کۆنەکەدا کورتهێنان بووە لە پارەی تەرخانکراو بۆ موچە بە بڕی 320 ملیار دینار، بەڵام وتی لە زووترین کاتدا لیستێکی تەواوکاری بڵاودەکەنەوە.

لیستی موچە - حوزەیرانی 2023

لیستی موچە - حوزەیرانی 2023