ناوچەی گەشتیاری ژاڵەناو - وێنە: 964
لە هەرێم پەرە بە 15 جۆری گەشتوگوزار دەدرێت
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە پلانیدایە پەرە بە 15 جۆری گەشتوگوزار بدات و رایدەگەیەنێت، “پلانەکە لە جێبەجێکردندایە”.
جۆرەکان بریتین لە؛ گەشتوگوزاری سروشتی، شوێنەواری، تەندروستی و جوانکاری، ئایینی، گەشتوکاڵ، کولتووری، تەرفیهی، گەشتوگوزاری رەش، وەرزشی، بازرگانی، هونەری، سەرکێشی و چەند جۆرێکی دیکەش.
964 لە زاری ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمەوە دەزانێت، لە ئێستادا پڕۆژەی “گەشتوکاڵ” لە جێبەجێکردندایە و هەنگاوی باشی بڕیوە.
وتیشی، “هەموو ئەو جۆرە گەشتوگوزارانە لە کوردستان زەمینەی گەورەبوون و فراوانکردنیان هەیە و قۆناغ قۆناغ کاریان لەسەر دەکرێت و ئامانجیش لێی بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار و زیادکردنی گەشتیارە”.