دیواری میهرەبانی رواندز.. هیوایەک بۆ هەژاران

964+

ئاکام غەفور – سۆران

دیواری میهرەبانی لە رواندز، پێنج ساڵە لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی شارەکە سەرپەرشتی دەکرێت، کە رۆژانە لەپاڵ کاری رۆژانەی خۆیان سەرقاڵی خزمەتکردنی ئەم دیوارەو هەڵواسینی جلوبەرگەکانن بۆ ئەوەی هەژارێک یان کەمدەرامەتێک بیانبات و زەردەخەنە بخەنە سەر لێوی.

لێرە هاوڵاتیان هەرکات بیانەوێت دەتوانن جلوبەرگ یان هەر پێداویستیەکی دیکەی زیادەی خۆیان بێنن و لەم دیوارە هەڵیواسن و بیبەخشن بە هەژاران.

هاوڵاتیانی شارەکە بە میهرەبانیەوە دەڕواننە دیواری میهرەبانی و دەڵێن؛ خەڵکی کەمدەرامەت زۆر سوودی لێبینیوەو هیوادەخوازن لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش، گرنگی بە بیرۆکەی لەمجۆرە بدرێت