بیرەکەی حکومەت گوندێک دەحەسێنێتەوەو گوندێک بێ ئاو دەکات
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه ولێر
لێدانی بیرێکی ئیرتیوازی بۆ دانیشتووانی گوندی کۆلکەڕەش بەهۆی نزیکیەوە لێی بیری گوندی کامووسەک وشک دەکات. چاوەڕێی پارەی وشکەساڵیین بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە.
دانیشتووانى گوندی كامووسه‌ك، له سنوورى ناحیه‌ى سكتانى سه‌ر به كۆیه، ناڕازین له‌و بیرى ئاوه‌ى كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه له‌نزیك بیری گونده‌كه‌یان لێداوه‌و به‌هۆیه‌وه بیری ئه‌وان ووشكى كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتانیش چاوه‌ڕێی پاره‌ى ووشكه‌ساڵییه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه و قائیمقامی قه‌زاى كۆیه كێشه‌ى ئه‌و بیره بۆ ووشكه‌ساڵی كه‌م ئاوى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئارام قادر، دانیشتووى گوندى كامووسه‌ك و موختارى ئه‌و گونده ناڕازییه له لێدانى ئه‌و بیره، كه به‌هۆیه‌وه ئه‌وان كێشه‌ى كه‌مى ئاویان بۆ دروست بووه، به +964ـی وت “ماوه‌ى زیاتر له سێ مانگه به‌هۆى لێدانى ئه‌و بیره كێشه‌ى كه‌مى ئاومان هه‌یه و تا ئێستاش بۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كردووین”.
به‌پێی قسه‌كانى ئارام، گونده‌كه‌یان له ١٣٠ خێزان پێكهاتووه‌و ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى نزیكی ٦٠٠ كه‌س ده‌بێت، ده‌ڵێ “بیرێكی تر‌ى ئاومان هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ى دانیشتوانى گونده‌كه‌مان وه‌ك پێویست نیه ، به‌شمان ناكات”.
ئه‌و داوا له ناحیه‌ى سكتان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كات به‌زووترین چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یان بۆ بكه‌ن.
حاكم شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتان، ئه‌وه ناشارێته‌وه كه خه‌ڵكی گوندى كاموسه‌ك به‌هۆی ووشكبوونى بیره‌كه‌یان رووبه‌ڕووى كێشه‌و گرفت بونه‌ته‌وه، ده‌شڵێ “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاموسه‌ك گه‌وره‌ترین گوندى سنووره‌كه‌مانه‌و دانیشتوانى زۆره، هه‌ر ده‌بێ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ى بۆ بكرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌وه‌ى پێویست بووبێ وه‌ك ناحیه‌ى سكتان كردوویانه، به‌ڵام كێشه‌كه له پارێزگاى هه‌ولێره كه ئێستا پاره له‌به‌رده‌ست نیه بۆ ئه‌وه‌ى بۆیان سه‌رف بكرێ و بیریان بۆ لێبدرێته‌وه.
ده‌شڵێ “چاوه‌ڕێی پاره‌ى ووشكه‌ساڵین ، دیاره تائێستا ته‌نها سنوورى قه‌زاى كۆیه ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ نه‌هاتووه، كه زیاتر له ٩٩٩ ملیار دیناره، ئێستاش رێكاره‌كانى هه‌مووى ته‌و‌او بووه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین هه‌فته‌ى داهاتوون یان دواى سه‌ری ساڵ ئه‌و پاره‌یه‌مان بۆ بێت و یه‌كێك له‌و گوندانه‌ش كه له‌به‌رنامه‌ى ئێمه‌دا هه‌یه گوندى كاموسه‌كه” .