تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد

964+

هێمن بەکر – هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەمی 2022-2023 لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

ئەو تاقیکردنەوانە پۆلی چواری بنەڕەتی تاوەکو 12ی ئامادەیی دەگرێتەوە.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی پەروەردە، بە گشتی لە هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن و 800 هەزار قوتابی هەن کە دابەشبوون بەسەر شەش هەزار و 758 قوتابخانە.

ئەو قوتابخانانە 492یان ناحکومین، لەوانیش تاقیکردنەوەکان دەستیان پێکردووە.

لە پاش تاقیکردنەوەکان، پشووی تەواوبوونی وەرزی یەکەمی خوێندن دەستپێدەکات و قوتابیان تاوەکو سەرەتای ساڵی 2023 ناگەڕێنەوە قوتابخانەکان.