لەسەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی منداڵەکە

نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ و دوو پەرستارەکە سزا دران

964+

فەرمان سادق

رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ تا دێت لێکەوتەی دەبێت، وەزارەتی تەندروستی بڕیاری لەسەر چارەنووسی هەردوو پەرستارەکە دەرکرد.

وەزارەتی تەندروستی لە حەوت خاڵدا پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە (4)ـی ساڵی 2020 و رێنمایی جێبەجێكردنی رێنمایێەکانی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (4) ساڵی 2022 و راسپاردەكانی لیژنەی بەدواداچوون بڕیار درا بە:

1- دوورخستنەوەی هەردوو كارمەندی نەخۆشخانە بە ناوەكانی (گ.ع.ع) و (س.ص.م) لە نەخۆشخانەی ناوبراو، سەرەڕای نەبوونی رێگەپێدانی كاركردنی ئەم دووكارمەندە لە لیستی نەخۆشخانە.
2- سڕكردن و لەكار راگرتنی هەردوو كارمەندی ناوبراو لە كاركردن لەبواری پزیشكی و تەندروستی بۆ ماوەی شەش مانگ.
3- داخستنی بەشی منداڵە ناكامەكان ( خدج) لە نەخۆشخانەی ناوبراو بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی تا رێكخستنەوە و پەیڕەوكردنی مەج و رێنماییەكانی تەندروستی.
4 – داخستن و راگرتنی نەشتەرگەری منداڵبوون تا جێبەدجێكردنی بڕیاریەکانی خاڵی سێیەم.
5 – سزای بەڕێوبەر و نەخۆشخانە بەپێی رێنمایی پێبژاردنی سەرپێچی.
6 – سزای ئاگاداركردنەوە (انذار) ی بەڕێوبەری نەخۆشخانە بۆ كاركردنی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی نەخۆشخانە بەپێی لیستی رێگەپێدرا و لە وەزارەتی تەندروستی.
7 – هەواڵەکردنی دۆسیەی سەرپێچی کردن و پێشێلکردنی مافی نەخۆش بۆ دادگای تایبەتمەند.