ته‌ندروستیی سلێمانی: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن له عێراق و كوردستان ئه‌نجامدرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت، لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ له سلێمانی، بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەكی دەگمەن لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بە سەركەوتوویی ئەنجام درا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی و بە هەوڵ و ماندووبوونی پزیشكانی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و ستافی تەندروستی ئەو نەخۆشخانەیە، توانرا هاوڵاتیەك لە مردن رزگار بكرێت و نەشتەرگەری گەورەی گۆڕینی شاخوێنبەری بۆ بكرێت.
دكتۆر شكار رەئوف لێپرسراوی بەشی نەشتەرگەری دڵی كراوە لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی ده‌ڵێت، نەشتەرگەرییەكی گەورەیان بۆ نەخۆشێكی گەنج ئەنجام داوە، كە بریتی بوو لە گۆڕینی شاخوێنبەری سینگ، كە تووشی هەڵاوسانی بەشی خوارەوەی شاخوێنبەر ببوو، ئەو نەخۆشە پێشتر بەشی سەرەوەی شاخوێنەبەری بۆ گۆڕابوو.
به گوێره‌ی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی، یه‌كه‌مجاره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی له‌و شێوه له ئاستی كوردستان و عێراقدا بێته ئه‌نجامدان.