کاتی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەگۆڕدرێت

+964

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، کاتەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕدرێت بۆ نێوان 7ی بەیانی تاوەکو 1ی شەو.

ئێستا لە 1ی پاش نیوەڕۆ تاوەکو 1ی شەو کارەبای مۆلیدە دەدرێت، واتە لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتیمانی.

تاڕق سەمیر، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە +964ی وت، “بڕیارمان بۆ هاتووە لە رۆژی شەممەوە لە کاتژمێر 7ی بەیانی تا 1ی شەو کارەبا بدەین ئەوەش بۆ کاتی تاقیکردنەوەکانە و دواتر وەک خۆی لێ دێتەوە.”

تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ٢٤ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.