لە 31 نەخۆشخانە بەردەستە

تەندروستی سلێمانی: گرنگی زۆر بە چارەسەرکردنی سروشتی دەدەین

964+

پێشەوا محەمەد

لە 31 نەخۆشخانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی چارەسەری سروشتی ئەنجام دەدرێت و بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، گرنگی بەو چارەسەرکردنە دەدەن.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 47 هەزار و 960 هاوڵاتی چارەسەری سروشتیان بۆ کراوە، کە زیاتر لە 22 هەزاریان ژن بوون، زیاتر لە 14 هەزاریان پیاو بوون و 11 هەزاریشیان منداڵ بوون.

“بە گرنگییەوە لە چارەسەرکردنی سروشتی دەڕوانین و لە دونیاشدا گرنگی بەرچاوی پێدەدرێت و بەردەوامیش لە هەوڵی دەرفەتی زیاتری بەردەستخستنی ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییەداین”، ئەوە قسەی سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانییە بۆ 964.