هەرزانیشە
جوتیارێک هەڵوژەی ترشی هێنا و نەمامی کوردی لێ دروستکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
لە چوار قوڕنە، جوتیارێک نەمامی کوردی لە هەڵوژە ترشەی ئەمریکی دروستکردووە، باڵای نەمامەکان 50 سانتیمەتر، بۆ یەک مەتر و 50 سانتیمەتر دەبن.
خۆ بەخۆی کارەکەی کردووە و دەستی کردووە بە فرۆشتنی نەمامەکانیش.
ئەم نەمامە وا ناسراوە دەنکی گەورەیە، ئەمڕۆ یەکشەممە 28.1.2024، بڕیار خۆشناو، جوتیار لە چوارقوڕنە بە 964ی وت، لە ماوەیەکی کەمدا توانیومە نەمامی گەڵاسی ئەمریکی (هەڵوژەی فەریکە) کە دەنکی گەورەیە، بە دەستی خۆم نەمامی لێ دروستبکەم لە باخەکەمدا.
بە قسەی ئەو جوتیارە بێت، باڵای نەمامەکانی بەرزن و لەنێوان 50 سانتیمەتر بۆ یەک مەتر و 50 سانتیمەتر دەبن ئەمەش رێگە خۆشکەرە بۆ داچاندن و بوونی بەرهەم، هاوکات نرخیان لە نێوان سێ هەزار دینار بۆ شەش هەزار دینار دەفرۆشێ، لە کاتێکدا نرخی هەڵوژە لە بازاڕدا هەندێکجار لە خەیاڵ نزیک دەبێتەوە.
هەڵوژە، پڕاوپڕە لە مەوادی بەسوود جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، زیاتر لە 15 جۆر ڤیتامین و مەوادی کانزایی تێدایە، قەبزی لەناو دەبات، شەکری خوێن کەم دەکاتەوە و بە ئاسانی تێکەڵ بە سیستمی خواردن دەبێت، ئەوەش بەگوێرەی پێگەی هێڵی تەندروستی.
